ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کران.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزترکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە.