ڕۆژی دووشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کران.