ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە کریستۆفەر سپێنسەر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێپێدراوی کۆمپانیای DNO و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان و کار و چالاکیی کێڵگە نەوتییەکان و ئاستی بەرهەمێنان و گفتوگۆ و دوا پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تاووتوێ کران.