ڕۆژی سێشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی ئەڵمانیا لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کران.