ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگيی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و وڵاتی فەرەنسا لە بوارە جیا جیاکاندا کرایەوە.
هەروهها دوایین گۆڕانکاریيەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کران.