ڕۆژی سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە تیتۆن میتڕا، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق (UNDP) لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی ڕێکخراوی UNDP پشتیوانیی خۆی و ڕێکخراوەکەی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بووژانەوەی هەرێمی کوردستان دەربڕی، ئامادەییی خۆیان نیشان دا بۆ ئەو کار و هەنگاوانەی حکومەتی هەرێم دەیانگرێتە بەر.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوی ناوبراو کرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕێکخراوەکە دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا؛ گرنگە زیاتر ڕۆڵی خۆیان وەک هەمیشە لە بەرەوپێشچووندا بگێڕن.