ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستین، کونسولی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق تاووتوێ کران.
هەروەها تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و گەلی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هۆلەندا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان کرایەوە.