ڕۆژی یەکشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ تاووتوێ کران.