ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا ، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی ڕۆڵ و ڕێبەرایەتی مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانیی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد. هەروەها باسی لە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا کرد کە ڕۆڵی ئەرێنی و باشی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لەیەک نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن دەبێت.سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی و هەڵوێستی دۆستانەی عادل عەبدولمەهدی کرد بەرامبەر مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .