لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی ئەلعامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.
جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی لەیەکتێگەیشتن و هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان کرایەوە.