پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سهرۆكى هاوپهيمانيى (نههج)ى نيشتمانى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسهى سياسيى عێراق و برەودان بە هاريكاريى و هائاهەنگی نێوان لايهنه سياسييهكان کرا لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەكان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکابوونیشی وەک وەزیری نوێی تەندروستی فیدراڵ لێ کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و ڕێزگرتن لە دەستوور و مافی گشت پێکهاتەکان کردەوە .