لە بەردەوامیی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.
دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی هەرێمی کوردستان کرا.