ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5/23 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سیاسی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و یەکسان، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.